لیرەی تورکی دابەزینێکی مێژوویی تۆمار کرد
چاودێر
بەهای لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئاستکی زۆر نزمی بێ پـێشینە و لە ئێستادا وەبەرهێنەران چاوەڕوانن ببینن بانگی ناوەندیی تورکیا چ ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە.
بە پـێی ژمارەی ناو بازاڕەکانی دراو لە ئەمڕۆدا یەک دۆلاری ئەمەریکی 7.5660 لیرەی تورکی دەکرد، لە کاتێکدا دوێنێ پـێنجشەممە یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 7.5595 لیرە بوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی زیاتر لە 21% ی بەهاکەی لە دەست داوە.