كازمی گەورەترین گۆڕانكاری ئەنجام دەدات

عێراق 18/09/2020

چاودێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەرنامەیدایە گۆڕانكاری گەورە ئەنجام بدات و 200 پۆست بگۆڕێت.

رەحیم عەبودی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:" مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق 16 پۆستی گەورە كەلەئاستی دەستەكانی سەربەخۆو بریكایر وەزیرن گۆڕیوە، كەلەبنەڕەتدا بەرنامەی گۆڕینی 200 پۆستی حكومی هەیە".

رونیشكردوەتەوە:"  كازمی دەیەوێت گۆڕانكاری ریشەی لەحكومەتەكەی بكات و چەندین پۆستی گەورە لەئاستە جیاوازەكاندا دەگۆڕێت".

ئەوەشی وتووە:" ناوی  ئەو پۆستانەی كەدەیەوێت بیانگۆڕێت رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات، و گۆڕانكاریەكانی كازمی كاردانەوەی لایەنە سیاسیەكانیشی لێدروست بووە".