خێزانێكی كورد لە بەغداد كوژران
چاودێر:
سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا لە بەغداد سەربڕان.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە مەبەستی دزیكردن هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوری بەغدا و سێ كەسی خێزانێكیان سەربڕیوە.
ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا كوژراون دارا مەلا ڕەئوف حەیدەری سورداشی و خێزانی و كچەكەی دكتۆر شیلان بوە .
هەروەها میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، کچەکە ناوی شیلان دارایە و خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە، پێش ئەوەی شەوی رابردوو سەریان ببڕدرێت. کچەکە دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.
ئەوەش بڵاوكردووەتەوە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئاماژە بەوە دەكەن ماڵەكە شێوانی پێوە دیارە كە بەدوای كەرەستەدا گەڕابن.