ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێكی گرنگ دەدات

کوردستان 16/09/2020

 
چاودێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ئەیلوولی  2020د. جوتیار عادل،وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی بە رێگەی ڤیدیۆكۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی  بەوەشكرد،لە (39)یەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران خستنەڕووی پوختەی رێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بوودجە و وزە تاوتوێ دەكات ، لەگەڵ خستنەڕووی پوختەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.

هەروەها،  خستنەڕووی بابەتی دارشتنی بنەما ستراتیژییەكانی گشتیی بوودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵەكانی 2021-2023 .