سەبارەت بە قسەکانی مەلا بەختیار تکایە کاک نەوشیروان پیرۆز مەکەن

کوردستان 15/09/2020

 

نوسینی: سۆران سێوکانی

ئێمە گیرمان خواردوە بەدەست شتە پیرۆزەکانەوە
 کاک نەوشێروان دواجار مرۆڤێکە لەمێژوودا
چاک و خراپی خۆی هەیە
 ئەو  بەشداربوە لە سەرکردایەتیکردنی شۆڕشێکی چەکداریدا
کاتێکیش  سەرکردایەتی کەوتۆتە دەست  تەمەنی تەنیا سی ساڵ بوە
واتە گەنجێکی  چەپ کە باوەڕی بە  توندوتیژی شۆڕشگێڕی هەیە
ئەو لەوکاتەدا  دەستەویەخەبوە لەگەڵ شەڕی بەعس وشەڕی  براکوژیشدا
ئێ خۆ  ناشێت بڵێین باوەڕی بە توندوتیژی نەبوە
کاک نەوشیروان لە ڤیدیۆیەکدا  بە ڕاشکاوی دان بەوەدا نێت کە شیوعیەکان بەئاگاداری ئەو کوژراون و  نکۆڵی لێناکات
ئەمانە هەموی ئاسایین
 ئێمە ئەگەر رەخنە لەڕابوردوی خۆمان نەگرین  ئیدی بەتەمای چی بین
ئەرێ کاکە  گۆڕان خۆیان هەمو شتێکیان سوک کرد
هەرلە تاڵەبانیەوە هەتا  دەگاتە   ڕوحی نەتەوە
 من لەسەر تیڤیەکەی خۆیان وتم
ئەگەر یەکێتی و پارتی بەسیاسەتی هەڵەیان ڕوحی نەتەوەیان کوشت
ئەوە گۆڕان بە  ئیعلامەکەی زۆر لەوە خراپتری کرد
 بەلای منەوە تاوانی گەورەی کاک نەوشێروان ئەوەنیە دوکەس  بەفەرمانی ئەو کوژرابێتن یان شوێنێک تەقێنرابێتەوە
ئەوە ئاساییە
بەڵکوو تاوانی گەورەی ئەو  ئیعلامە  بو کە لە٢٠٠٩ بەریدابوە گیانی خەڵك و هەمو شتێکی بێ حورمەت کرد
 دواتریش ئەو هەمو  پەرلەمانتارە خۆفرۆشە بوو  کە  لە  هێلانەکەی ئەودا ترەکین