مستەفا كازمی چەندین گۆرانكاری لە پۆستە باڵاكانی حكومەتدا دەكات

عێراق 14/09/2020


سەرچاوەیەكی بەرپرس بڵاویكردەوە ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق گۆرانكاری گەورەی لە ژمارەیەك لە پۆستە حكومیەكاندا كردوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە سەرۆك وەزیرانی عیراق بریاری داوە بە دامەزراندنی " مستەفا غالب موخیف ئەلكتاب بە پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق و دامەزراندنی سوها داود ئەلیاس ئەلنەجار بە سەرۆكی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان و دامەزراندنی ئەندازیار مونهل عەزیز رەئوف ئەلحەبوبی بە ئەمینداری بەغدا
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كازمی بریاری داوە بەدامەزراندنی سالم جواد عەبدولهادی چەلەبی بە بەرێوەبەر ی بانكی بازرگانی عیراق و دامەزراندنی خالد عوبێدی بە بریكاری كاروباری ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی عیراق ودامەزراندنی فالح یونس حەسەن بە بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی هەروەها دامەزراندنی حەسەن حەلبوس حەمزە بە سەرۆكی دەستەی كاغزی دارایی و سامی مەسعودی بە سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرەو عەلا جواد حەمید بەسەرۆكی دەستەی نەزاهە.