ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لەجەنگەكانی دژ بە تێرۆر چەندە؟

ڕاپۆرت 14/09/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەگوێرەی راپۆرتێكی پرۆژەی خەرجیەكانی جەنگ لە زانكۆی براون ی ئەمریكا كە لە 30 لاپەرە پێكهاتوە بڵاویكردوەتەوە لە شەڕەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دژ بە تێرۆر یستان لەچەندین وڵاتی جیهان لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا لە نێوان 39 ملیۆن بۆ 59 ملیۆن كەس بونەتە قوربانی 
ئەو ژمارەیە پێنج زیاترە لە قوربانیانی جەنگی جیهانی دووەم 
راپۆرتەكە ئاشكرای كردوە قوربانیەكانی دەستی جەنگی دژ بەتێرۆر لە وڵاتانی ئەفغانستان ، پاكستان ، سۆماڵ ، فلیپین ، یەمەن ، عیراق ، لیبیا وسوریا بوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاشكرا كراوە ئامارەكان هەستی ئەو كەسانەی ئاشكرا نەكردوە كە ماڵ و حاڵ و كەل وپەل و كۆمەڵگەیان لەدەستداوە 
راپۆرتەكە روونیكردوەتەوە تەنها ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرپرسە لە ئاوارەبوونی هاوڵاتیان لەو هەشت وڵاتە
راپۆرتەكە ئاشكرای كردوە عیراق یەكێكە لەو هەشت وڵاتانەی كە ئەمریكا جەنگی لەدژی تێرۆر تێدا ئەنجامداوەو روونیكردوەتەوە ژمارەی قوربانیان لەعیراق بریتی بوە لە 9.2 ملیۆن كەس سوریا 7.1ملیۆن كەدەكاتە 37% ی دانیشتوانی پێش جەنگ ئەفغانستان 5.3ملیۆن كە دەكاتە 26%ی دانیشتوان
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەفغانستان سەرزەنشت دەكرێت بەهۆی بوونی رێكخراوی تێرۆریستی تالیبان  وقاعیدەوە بەلام عیراق و سوریا سەرزنشت ناكرێن لەگەڵ ئەوەشدا شەڕی عیراق لەنێو هەشت وڵاتەكەدا لەهەمووی قورستر بوە ئەوە لەكاتێكدا رێكخراوە تێرۆریستیەكانی وەكو قاعیدە بەر لە ساڵی 2003 بوونی نەبوە لەعیراق بەڵام داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە بوەتە هۆی دزەكردنی ئەو رێكخراوە تێرۆریستیانە بۆ عیراق و هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە تێوەگلانی ئەمریكا لە سوریا نوێترینیانەو پەیوەندی بە قاعیدەوە نیە
لە راپۆرتەكەدا چەندین داتاو ئامار ئاشكرا كراون " بەگوێرەی راپۆرتەكە ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لەناوچەكەدا لەجەنگی دژ بە داعش لە ساڵی 2017 بوەتە هۆی كوژرانی زیاتر لە 1600كەس و هەزاران بریندار و ئاوارە بوونی 470 هەزار كەس و خاپوركردنی شاری رەقە لە سوریا 
سەرچاوە / المعلومە