لەشەش مانگی رابردوودا ئێران زیاتر لەنیوەی داهاتی نەوتی لەدەستداوە

ئابوری 14/09/2020


حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بڵاویكردەوە لەشەش مانگی رابردوودا بەگوێرەی رۆژمێری ئێرانی وڵاتەكەی زیاتر لە نیوەی داهاتە نەوتیەكانی لەدەستداوە ،ئەوەش سەختی ئابوری وڵاتەكەی زیاتر دەكات كە بەهۆی سزا ئابوریەكانی ئەمریكاوە دووچاری كێشەی ئابوری هاتوە
رووحانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیونیدا روونیكردەوە داهاتی نەوتی وڵاتەكەی كە بەسەرچاوەی سەرەكی داهاتی وڵات دادەنرێت گەیشتوەتە كەمێك زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.
 لەكاتێكدا تا مانگی ئازاری ساڵی 2019 داهاتی نەوتی ئێران گەیشتە 53 ملیار دۆلار
لەوەتەی ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی كشاوەتەوە ، ئێران هیچ داتایەكی لەبارەی بەرهەم هێنانی نەوت وهەناردەكرنی بۆ دەرەوەی وڵات ئاشكرانەكردوە
ساڵی 2018 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لەرێككەوتننامەی ئەتۆمی راگەیاند بەهۆی رەفتاری شەرانگێزی ئێران لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست
حەسەن رۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە داهاتی نەوتی وڵاتەكەی لەساڵی 2011 گەیشتوەتە 120 ملیار دۆلار كە ئەو ژمارەیە چەندین جار لە داهاتی ئێستا زیاترە 
ولە ئێستادا زۆرترین بڕە نەوتی ئێران هەناردەی وڵاتی چین دەكرێت.