لەهێرشێكدا لە سوریا ژمارەیەك سەربازی تورك برینداربوون

جیهان 13/09/2020


ئیواری دوێنی بەهۆی هێرشێكی مووشەكی و تۆپبارانەوە ژمارەیەك سەربازی تورك لە حەلەبی خۆرئاوا برینداربوون. 
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی مەیدانی بڵاویكردەوە تۆپباران كردنەكە خاڵێكی سەربازی سوپای توركیای كردوەتە ئامانج لەناوچەی غەزاویە لە خۆرئاوای حەلەب وبەهۆی هێرشەكەوە 9 جەندەرمەی تورك برینداربوون.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كردوە تۆپباران كردنەكە لەو ناوچانەوە بوە كە لەژێر كۆنترۆڵی سوپای سوریا و هێزەكانی سوریایی دیموكراتدایە.
چالاكوانانی مەدەنی بڵاویانكردوەتەوە لە بەرامبەر تۆپباران كردنی هێزەكانیان سوپای توركیا فەوجی 46ی سوپای سوریا و پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتی تۆپباران كردوە لە ناحیەیی شێروا سەر بە ناوچەی عەفرین.