ئیسرائیل و بەحرێن رێككەوتننامەی ئاشتی ئەنجامدەدەن.

جیهان 13/09/2020


بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل شا حەمەد كوڕی عیسا پادشای بەحرێن ئەنجامداوەو پاش ئەوەی رێككەوتننامەی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
نەتانیاهۆ لە كۆبونەوەی حكومەتی وڵاتەكەیدا رایگەیاند: گفتوگۆكانمان زۆر گەرم وگوڕ بوە هەردوولا رێككەوتین لەسەر بونیاتنانی پەیوەندنی ئاشتی راستەقینە و پەیوەندی دیبلۆماتی تەواو لە نێوان بەحرێن و ئیسرائیل
وتیشی لە ماوەی یەك مانگدا رێككەوتننامەی ئاشتی مێژوویمان لەگەڵ دوو وڵاتی عەرەبیدا كردوە كە ئەوەش جێگەی خۆشحاڵی هەمووانە.
نەتانیاهۆ باسی لەوەشكرد ئەم رێككەوتنە جیاوازە چونكە ئاشتێكی گەرم وگوڕو ئاشتی ئابووری دەبێت لەگەڵ ئاشتی سیاسی و ئاشتی نێوان گەلان.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد گەشتی ئاسمانی چالاك لەنێوان ئیسرائیل و ئەو دوو وڵاتە دەستپێدەكات وچەند ئیسرائیل بەجۆش و خرۆشە هاوڵاتیانی ئیمارات و بەحرێن یش هەمان هەستیان هەیە.
نەتانیاهۆ ئاشكراشی كرد بەم نزیكانە گەشتێك بۆ واشنتۆن ئەنجامدەدات بەمەبەستی  واژۆ كردنی ئەو رێككەوتنەمێژوویە
رۆژی هەینی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: رێككەوتنی ئاشتی نێوان بەحرێن و ئیسرائیل دەستكەوتێكی مێژوویە.