10 رێگا بۆ وازهێنان لە بیركردنەوەی زۆر
چاودێر:
بیركردنەوەی زۆر و بەردەوام بەبێ هۆ زیانی هەیە لەهەموو ڕوویەكەوە و پێویستە بزانیت چۆن زاڵدەبیت بەسەریدا و لە چ كاتێكدا پێویست بە بیركردنەوەی زۆرە، كەواتە رێگاكان بۆ نەهێشتنی بیركردنەوەی زۆر چین؟
1. بەر لەهەموو شتێك دەبێت بزانیت خودی بیركردنەوەی زۆر هۆكارێكە بۆ توشبون بە گرفت و كێشە، چونكە دڵەراوكێت زیاتر دەبێت و بەبێ هۆ هەست بە ئازاری ویژدان و توڕەبوونی زۆر دەكەیت، كەواتە بیركردنەوەكانت بەشێكن لە هۆكارەكان بۆ توشبوون بە كێشەكان.
2. هەموو ئەو راهێنان و رێكارانە بگرە بەر كە هۆكارن بۆ سەرقاڵ كردنت و نەمانی بیركردنەوەی زۆر، وەك وەرزشكردن یان یۆگا یان میوزیك ژەنین یاخود وێنە كێشان و ئامادەكردنی خواردن.
3. پەشیمانی یەكێكە لە هۆكارەكانی بیركردنەوەی زۆر، هەوڵبدە واز لە پەشیمانی بهێنیت لە هەموو بارودۆخێكدا و ئەزمون وەربگرە لە هەڵەكان، چونكە تێپەڕی و بیركردنەوە لە پەشیمانی هیچ ناگۆڕێت.
4. بوەستە لە گەڕان و بە دوای نمونەیی یان باشتر یان خودی خۆت قبوڵ بكە و وازبهێنە لەوەی فڵان لە تۆباشتر یان بەختی هەیە و تۆ نیتە.
5. دوربكەوەرەوە لە ترس بەهەموو جۆرێك، بۆنمونە ترس لەشكست، چونكە هەموو ترسێك زیانی هەیە و توشی دڵەڕاوكێت دەكات بەبێ هۆ، چاوەڕێبە شكست بهێنیت یان سەر كەویت گرنگ نیە، چونكە بەمشێوازە هەنگاوی نوێ دەنێت نەك ترس.
6. ئەمڕۆ قبوڵ بكە و هێندە بیر لە رابڕدوویەك یان داهاتویەك مەكەرەوە كە دیارنییە یان تێ پەڕیوە ، بەمشێوازە دڵخۆش دەبیت و هێندە بەبیركردنەوە سەرقاڵ نابیت.
7. بوێرانە ڕووبەڕووی كێشەكان بەرەوە و بەدوای چارەسەردا بگەڕێ، بەڵام نابێت لاواز بیت و بگریت و خەم بخۆیت و نێگەتیڤ بیت، ئەمە چارەسەر نیە ئەم ترس و شكستە، چونكە تۆ نەها نیت وسوڕی ژیان بەمشێوازەیە.
8.هەندێ كات پێویستە هەناسەیەكی قوڵ هەڵمژیت و پشوو بدەیت، رۆژانە سێجار ئەمە بكە، هەناسەیەكی قوڵ لەجێگایەكی ئارام و چاوەكانت دابخە یان سەیری سروشتێكی جوان بكە و بێدەنگ بە بۆماوەی چەند خولەكێك.
9.خودی خۆت دەبێت دان بە سەركەوتنی خۆتدا بنێت تا بزانیت لە سەرەتاوە چۆن هەنگاوت ناوە و هەست بە خۆشی بكەیت، متمانەت بە خۆت هەبێت.
10.كەواتە خودی خۆت بە هەموو شێوازێك لە ئێستا قبوڵ بكە، ژیان دەڕوات و تۆ دەتوانیت ئیجابی بیت یان سلبی بیت و لە خۆتەوە خەم بخۆیت و بیربكەیتەوە ، تەنها كات و تەمەن دەڕوات.