ئێران نەوید ئەفكاری لەسێدارەدا، كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوە

جیهان 12/09/2020

چاودێر: دوای ئەوەی ترامپ و چەندین سەركردەو چالاكوانی سیاسی جیهانی ناوچەی داوایان لەئێران كرد كە نەویدی ئەفكاری وەرزشكاری ناوداری ئێران لەسێدارە نەدرێت، بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

نەویدی ئەفكاری بەتاوانی كوشتن سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرابوو، چەندین سەركردەی جیهان لەناویاندا دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا و چەندین لایەنی تر داوایانكردبوو، كە  لەسێدارە نەدرێت، لەبەرامبەر لەسێدارەدانەكەشیدا، بەیانی ئەمڕۆ چەندین كاردانەوەی جیهانی لێكەوتەوەو تیایدا ئان لیندا وەزیری دەرەوەی سوید ئاشكرایكردبوو،  كەبەبیستنی هەواڵەكە تووشی شۆك بووە.