چوار سەرکردەی داعش کوژران

عێراق 12/09/2020

چاودێر

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەر بە سوپای عێراق ڕایگەیاند “لە ناوچەی فەرحاتییەی قەزای سامەڕا و لە ئۆپراسیۆنێکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا ئێوارەی دوێنێ ھەینی ٤ سەرکردەی داعش کوژراون”.

ئەم ئۆپراسیۆنە دوای یەک ڕۆژ دێت لە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری گروپی داعش لە شارۆچکەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین.

بە پێی بەیاننامەکەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی؛ “دوو لەو سەرکردە کوژراوانە کە یەکێکیان والیی سەڵاحەدین بووە، پشتێنی خۆکوژییان بە پشتەوە بووە دوای کوشتنیشیان پشتێنەکان پووچەڵ کراونەتەوە .”

ئەم ئۆپراسیۆنانەی سوپا لە کاتێکدایە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوەڕاست و باشووری وڵات کردەیەکی گشتگیریان دەست پێ کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بێ مۆڵەت و سەقامگیریی ئەو ناوچانە.