زه‌نگی مه‌ترسیه‌كانی مه‌لا به‌ختیار و رێكه‌وتنی توركیا و ئێران
سامان سنجاوی
8/9/2020 به ئۆنلاین شه‌شه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوبه‌شی تاران‌و ئه‌نقه‌ره، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان‌و حه‌سه‌ن رۆحانی، به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كێك له ته‌وه‌ره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی نێوانیان، پرسی كورد بوو. ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا له‌سه‌ری رێكه‌وتن، ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بوو له‌سه‌ر سنوره‌كان، له‌دژی حزب‌و لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌تایبه‌تی پژاك‌و په‌كه‌كه. ئه‌وه‌ی به نهێنیش له‌سه‌ری رێكه‌وتون، ده‌بێ پرسی ستراتیژی كاری هاوبه‌شی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی درێژمه‌ودای نێوانیان بێت. چونكه به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م تواناكان، هه‌موو بواره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی‌و سه‌ربازی‌و رێكخراوه دیموكراتیه‌كان‌و سه‌رخان‌و ژێرخانی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م رێكه‌وتنه، ئاشكرایه له هه‌لومه‌رجی ناكۆكیه‌كانی وڵاتانی زلهێزی جیهانه. كه به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له دیداری به‌رێوبه‌رانی ستێرك تیڤی وتی:
"له‌ئێستادا سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌تێكی شێواوه، چین‌و ئه‌مریكا ناكۆكن، روسیا‌و ئه‌مریكا ناكۆكن، یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ناكۆكن، یه‌كێتی ئه‌وروپاو هه‌ندێ له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ناكۆكن، قه‌یران‌و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری‌و په‌تاو نه‌خۆشی كۆرۆناش فشاری بۆ دونیا هێناوه، هه‌موو ئه‌م ناكۆكی قه‌یرانانه توركیا هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان بهێنی‌و توركیاش هه‌میشه له‌كاتی قه‌یران‌و كێشه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دێنێته‌دی".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی (ئه‌ردۆغان‌و حه‌سه‌ن رۆحانی) له 8/9/2020 دوپاتیان كرده‌وه كه به سه‌رجه‌م تواناكانیان روبه‌ڕووی كوردستان ده‌بنه‌وه، پێشتر، به‌رێز مه‌لا به‌ختیار له (6/9/2020)دا له دیداری ستێرك تیڤی وتی:
"حكومه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو هێزو توانای خۆی ئه‌م دۆخه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، له رۆژئاوای كوردستان‌و سوریا، له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له لیبیا‌و له یۆنان‌و له قوبرس، ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی دیفاكتۆی هه‌ژموونی میلیتاریستی توركیا به‌كاربێنێ".
مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌ن، ده‌بێ له‌پێشدا ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و مه‌ترسییانه هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، پێویسته له‌سه‌ر حزب‌و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی حزبایه‌تی ده‌ربچن، له سنورێكی نیشتمانی‌و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی باش بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هه‌بێت، چونكه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار، له دیداره‌كه‌دا باسی كردووه:
"نه‌هێشتنی ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نێوانی ئه‌مریكاو چین‌و ئه‌مریكاو ئه‌وانی تر، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی زلهێزه‌كان له سوودو به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی توركیایه".
كه له به‌شێكی تردا ده‌ڵێ:
"هه‌موو ئه‌م قه‌یران‌و كێشانه واده‌كات ده‌وڵه‌ته‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ره‌سی ئابووری بێنن بیر له چاره‌سه‌كردن بكه‌نه‌وه، بۆیه زۆرجار ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ش كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌یخوازن، له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك ئێمه ده‌بێت".
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌شمان له‌به‌رچاو بێت له‌كاتی رێكه‌وتنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناكۆكانه‌دا، هه‌رگیز نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین كه وا بكه‌ن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌بێت به یه‌كگرتووی‌و هێزێكی گه‌وره‌وه خۆمان بۆ ئه‌و پێشهاتانه ئاماده بكه‌ین".
سه‌رئه‌نجامی ئه‌و مه‌ترسیانه بوو به‌رێز مه‌لا به‌ختیار، چوار ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، له كۆڕێكدا له زانكۆی سلێمانی له (13/7/2016)دا به‌ناونیشانی (مه‌ترسیه‌كانی دۆخی ئێستا: سازان یان ترازان) به‌وردیی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردستانی خسته‌ڕوو، وتی:
"ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له دووڕیانی سازان‌و ترازاندا سه‌ره‌تاتكێ ده‌كات، دووڕیانێك ئه‌گه‌ر رێگه‌ی سازان بگرینه‌به‌ر، ده‌توانین به‌رگه‌ی ئه‌گه‌ره مه‌ترسیداره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بگرین‌و هه‌ندێكیان تێكبشكێنین، ئه‌گه‌ریش به‌م ترازاویه بمێنینه‌وه، بێگومان پێویست به هیچ موئامه‌ره‌یه‌ك ناكات، ئێمه خۆی له‌خۆیدا ئێستا یه‌كتر ده‌خۆین".
له دوایین وتاریشیدا به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له (20/8/2020)دا به‌ناونیشانی (مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر كوردستان.. چین؟) بڵاویكرده‌وه. له وتاره‌كه‌دا پێویستی كۆنگره‌یه‌كی كوردستانی بۆ هێزه‌كانی باشوری كوردستان، خسته‌ڕووی سه‌رجه‌م حزب‌و لایه‌نه‌كانی كوردستان.
وتاره‌كه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بوو، سیمینارێكی گه‌وره‌ی بۆ رێكخرا، هه‌بون لێره‌و له‌وێ خستنه‌ڕووی ئه‌م كۆنگره‌یه، بۆ ده‌ربازكردنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان، لێكدایه‌وه!
ده‌بێ بپرسین، پارتی له چی ده‌ربازی بێت؟ پارتی، حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی كۆنترۆڵكراوه، زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ری پارتی ته‌واو جیاوازن له جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتی. پارتی له‌ئێستادا كێشه‌ی (ئه‌منی، دیپلۆماسی، هه‌ڵبژاردن..تاد) نیه، پارتی له هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی خۆیدا، بۆ ده‌ربازبون، له پۆلی نیشتمانیی دێته ده‌ره‌وه. له هه‌ر بارودۆخێكدا پارتی له پۆلی نیشتمانیی هاتبێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی وه‌ك حزب به‌ركه‌وتبێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه. بۆیه مانه‌وه‌ی پارتی له پۆلێكی به نیشتمانیی كراودا، بۆ دۆخی هه‌رێم‌و باشوری كوردستان پێویستیه‌كی ژیارییه.
بۆیه خستنه‌ڕووی كۆنگره‌ی باشوری كوردستان، له‌م فره جه‌مسه‌ریه‌ی جیهان،و به‌رژه‌وه‌ندییه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان، له‌جێگه‌ی خۆیدایه.
چونكه بێ په‌رده، راگه‌یاندنی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی ئێران‌و توركیا، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی دابه‌شكارییه‌كانی وڵاتانی زلهێزو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیاندایه، كه به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له وتاره‌كه‌یدا ده‌یخاته‌ڕوو:
"دۆخی دوای جه‌نگی سارد‌و جیهانگیری، چه‌شنی دۆخی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م‌و دووه‌م‌و جه‌نگی سارد، كه زلهێزه‌كان، له هه‌رسێ سه‌رده‌مه‌كه چاره‌سه‌ری ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، هاوشانی ناكۆكیه‌كانیان، دۆزیه‌وه".
له په‌ره‌گرافێكی تردا ده‌ڵێ:
"ئه‌م زلهێزانه، چیكه، رازی نابن، دۆخی جیهان وه‌كو (30) ساڵی رابردوو، بگوزه‌رێ. پێش ئه‌وه‌ی دوچاری قه‌یرانی ئابوری له چاره‌سه‌ركردن نه‌هاتوو ببن، له‌و باوه‌ڕه‌داین، به‌ناچاریش بێ، بیر له جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ناكۆكیه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیشیان یه‌ك بخه‌نه‌وه. گومانمان نه‌مێنێ، له‌ناو خۆیاندا، له‌سه‌ر ناوچه‌كانی جیهان‌و بازاڕه‌كان‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان.. رێكده‌كه‌ون.. رێكه‌وتنه‌كه‌ش، سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌پێشچاو ده‌گرن، ئینجا بیر له قاڵبدانه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ك له به‌شێكی تردا ده‌ڵێت:
"ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیانه، له‌خۆڕا ئاوا سور نین له‌سه‌ر سیاسه‌تی رابوردویان. خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و زلهێزه‌كان، نزیك بكه‌ونه‌وه له رێكه‌وتنێكی نوێی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵبه‌ته له‌پێشه‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی ئیقلیمدا رێكده‌كه‌ونه‌وه. رێكه‌وتنه‌كه‌ش، گه‌وهه‌ره‌كه‌ی سه‌پاندنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی ئیقلیمی‌و دۆخی ناوخۆیی هه‌مان ئه‌م سیسته‌مانه ده‌بێ.. به‌دڵنیاییه‌وه، به‌شی زۆری ئه‌و رێكه‌وتنه له‌سه‌ر حساب‌و مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ. سه‌یریش ده‌بێ، به‌بێ ده‌سته‌به‌ری دیموكراسی، له‌هه‌ر وڵاتێكی
ده‌وروبه‌رماندا، باوه‌ڕ به به‌ڵێنی زه‌ردو سوری زلهێزو ئیقلیم هێزه‌كان بكه‌ین.. دیسان ده‌ستخه‌ڕۆمان بكه‌نه‌وه".
شه‌شه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی توركیا‌و ئێران، سه‌ره‌تای رێكه‌وتنی دوو دوژمنی دێرینه، له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی وڵاتانی كه‌نداودا.
رۆڵه‌كان له وڵاتانی زلهێزه‌وه به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه دابه‌شده‌كرێن، ئه‌ی باشوری كوردستان، به‌م په‌رش‌وبڵاویه له‌كوێی ئاینده‌دایه؟ كه به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا پرسیارێك ده‌كات:
"له به‌شه‌كانی كوردستاندا.. به‌تایبه‌تی باشوری كوردستان، به‌م دۆخه سیاسییه، به‌م قه‌یرانه ئابورییه.. به‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه.. به‌م لێكترازانه‌ی لایه‌نه‌كان.. به‌م هه‌موو خه‌ڵكه بێزار‌و ناڕازییه، ئایا، كورد‌و كوردستان، به‌رگه‌ی ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداری وا ده‌گرێ".
له‌كۆتاییدا، ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌ی خۆ ده‌بێ بزانرێت خه‌می به‌رێز مه‌لا به‌ختیار له خستنه‌ڕووی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی، خه‌می نه‌ته‌وه‌و خه‌می ژیان‌و گوزه‌رانی گه‌له‌كه‌مان‌و خه‌می مێژوو و قوربانیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه. نه‌ك خه‌می ده‌ربازكردنی حزب‌و لایه‌نێك.