گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی چای گوڵەبەیبوون

تەندروستی 09/09/2020


چاودێر:
گوڵە بەیبوون یەكێكە لەگوڵە بەهارییەكان ئەگەر بەشێوەیەكی باش ئامادە بكرێت ئەوا سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە،  لەوانەش:
1.چارەسەری كەم خەویی و باشتركردنی نووستن ۰ 
2.كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی ۰ 
3.زۆر بە سوودە بۆ سك چوون و ڕشانەوە و دڵ تێك هەڵتان و  كێشەكانی تری  كۆئەندامی هەرس لە منداڵ  و گەورە  ۰ 
4.بەهێز كردنی مەناعەی لەش ۰ 
5.یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكرەی خوێن لە نەخۆشی شەكرە و ڕێگە گرتن لە تووش بوون لێی ۰ 
6.پاراستنی تەندروستی پێست و بەهێز كردنی مووەكانی قژ ۰ 
7. كەمكردنەوەی ئازاری ددان و هەوكردنی پووك ۰ 
8.خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە و هەوكردنی جومگەكان۰ 
9.پارێزگاری كردن لە تەندروستی ئێسك و بەهێزكردنی ۰ 
10.زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوە ئازاری سووڕی مانگانە ۰ 
11.بەهێزكردنی توانای سێكسی  لە هەر دوو ڕەگەز ۰  
* شێوازی ئامادەكردنی چای گوڵەبەیبوون :
ـــ باشترە گوڵەبەیبوون لە ناو ئاو نەكوڵێنرێت : بەڵكو   گوڵەكانی  بكرێتە ناو كووپێكەوە و ئاوی گەرمی بەسەردا بكرێت و پاش چەند خولەكێك بپاڵێورێت و بخورێتەوە ۰  
 ئامادەكردنی : د. كامەران ڕەسوڵ 
  پسپۆڕی زانستی خوراك