خواردنەوە لەقوتونراوەكان ڕاستەوخۆ بەكار مەهێنن

تەندروستی 09/09/2020


چاودێر:
پسپۆرێكی خۆراك رایدەگەیەنێت، نابێت راستەوخۆ خواردنە لەقوتونراوەكان بەكاربهێنرێت چونكە زیانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە تا حاڵەتی مردن.
بۆچی نابێت خواردنە لەقوتونراوەكان راستەوخۆ بەكار بهێنرێت؟

لەشكر حەمید،ئەندازیاری خۆراك، لەبارە خواردنەوە گازییەكان دەڵێت"پێویستە خوادنەوە گازییەكان بڕێكی كەم بەكار بهێنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی،  لەربەرئەوەی بڕێكی زۆر شەكرو دوانۆئۆكسیدی كاربۆن و موادی پارێزەر و ترشی و ڕەنگی تیێدایە كە هەمویان زۆر بەكارهێنانی زیانی تەندروستی یان هەیە."

 باس لەوەشدەكات،  زۆر گرنگە  خواردنەوە گازییەكان بكرێتە پەرداخە وە ڕاستەوخۆ بەكار نەهێنرێت چونكە سەری ئەو قووتوەكان بڕێكی زۆر تۆز و حەشەرات وپاشەڕۆی مشكك بەتایبەتی میزی مشك بەری دەكەوێت لەكاتی كۆگاكردنی دا.
وتیشی ، ئەگەر بەشێوازێكی تەندروست وسەلامەت كۆگا نەكرێت كە هۆكارە بۆ بەكتریای لیپتۆسپایرۆس كە كاری گەری ڕاستەوخۆی بۆسەر تەندروستی هەیە تا حاڵەتی مردن بۆیە  پێویستە قوتوەكان جوان بشۆردرێتەوە یان بكرێتە پەرداخەوە.