لە 24 كاتژمێری رابردوودا 4314 تووشبوو بە كۆرۆنا تۆماركراوە لەعیراق

تەندروستی 07/09/2020


وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقی بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 4314 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس تۆماركراوە بەوەش ژمارەی تووشبووان لەعیراق لەوەتەی پەتاكە بڵاوبوەتەوە گەیشتوەتە 264هەزارو 684 تووشبوو
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 4299 تووشبوو چاكبونەتەوەو نەخۆشیەكەیان تێپەراندوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرەتای بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكەوە چاكبونەتەوەو گەیشتوەتە 202 هەزارو 859 كەس و تا ئێستاش لەعیراق 7هەزارو 589 كەس بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.