ئێران ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لە كێڵگەیەكی هاوبەشی عیراقدا زیاد دەكات

ئابوری 07/09/2020


هەمایۆن كازمینی بەرپرسی پەرەپێدانی كێڵگەی" یارانی جنوبی" لە باشوری خۆرئاوای ئێران رایگەیاند:بڕی بەرهەم هێنانی نەوتمان لەگەڵ عیراق لە كێڵگە هاوبەشەكە بۆ 25 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرزكردوەتەوە 
روونیشیكردوەتەوە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لەو كێڵگەیە لەرێگەی بەستنی ئامێرێكی جووڵاو ئەنجامدراوە كە تایبەتە بە چارەسەركردنی نەوت كە یەكەمین جارە ئامێری لەو شێوەیە دەبەسترێت كە درووستكراوی ناوخۆیە،ئەوەش بەهەنگاویەكی گرنگ دادەنرێت لەچوارچێوەی سود وەرگرتن لە پیشەسازیە ناوخۆیەكان.
كازمینی روونیشیكردەوە بەبەستنی ئەو ئامێرە بەرهەم هێنانی نەوت رۆژانە 5 هەزار بەرمیل زیادی كردوە لە كێڵگەی هاوبەشی یارانی جنوبی 
باسی لەوەشكرد لە ئێستادا نەوت لە 12 بیری ئەو كێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت و كاردەكرێت بۆ ئەوەی 6 بیری دیكەی نەوت بخرێتە ئیشەوە.