گرنگی زینك بۆ گەشە و تەندروستی منداڵ

تەندروستی 06/09/2020


چاودێر:


زینك یەكێكە لە كانزا گرنگەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ و بە تایبەت لە منداڵان چونكە :
۱ ـــ ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە گەشەی مناڵ و مێردمنداڵان لە باڵا و كێش و گەشەی ئێسقان و گەشەی كۆئەندامی زاوزێ ۰   
۲ ـــ  خێراكردنی پڕۆسەی نوێكردنەوەی خانەكانی پێست : بۆیە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی پێست و سووتاوی و حەساسیەت و ئەكزیما ؛ و زیبكە و سووربوونەوە و سوتاوی بە هۆی تیشكی خۆرەوە ۰ 
۳ ـــ زۆر بە سوودە بۆ خانمانی دووگیان بۆ  گەشەی كۆرپە و ڕێگری كردن لە نەخۆشی بۆماوەیی و لەدایك بوونی پێش وەختەی كۆرپە ۰ 
٤ ـــ ڕۆڵی هەیە لە كارلێكی ناوخانەكان و ڕاگرتنی ئاستی ئاسی  شەكر لە خوێن ۰ 
٥ ـــ بەهێز كردنی  بەرگری ( مەناعەی ) لەش ۰ 
٦ ـــ  یارمەتی ڤیتامین Aی   دەدات لە پێكهانی  توێژاڵی میلانین  لە چاو كە زۆر گرنگە بۆ بینین ۰ 
۷ ـــ  زیاتر لە ۲۰۰ ئەنزیم   هەیە لە ناو جەستە كە پێویستیان بە زینكە تا بە باشی كار بكەن ۰ 

*  نیشانەكانی كەمی ماددەی زینك لە منداڵان :
۱ ـــ دواكەوتنی گەشەی مناڵ لە كێش و باڵا و توانای فێربوون و ۰۰۰  هتد  ۰ 
۲ ـــ بێهێزی كۆئەندامی بەرگری لەش و زوو زوو نەخۆش كەوتن و دووبارەبوونەوەی پەتا و هەڵامەت ۰ 
۳ ـــ كەمی ئیشتها و كەمی كێش ۰ 
٤ ـــ بێهێزی توانای بۆن كردن و تام كردن ۰ 
٥ ـــ دابەزینی ئاستی بینین  لە شەودا ۰ 
٦ ـــ خەمۆكی و دڵتەنگی لە منداڵان ۰ 

* گرنگترین سەرچاوە خۆراكییەكان :
۱ ـــ گۆشتی مەڕ و مانگا و قەل ۰  
۲ ـــ سپێناخ و دومەڵان ۰ 
۳ ـــ نیسك و نۆك و پاقلەمەنیەكان ۰ 
٤ ـــ ناوكی كەتان و شووتی و  كولەكە و دەنك و زەیتی  شمڵی ۰ 
٥ ـــ فەریكەنۆك ، مزرەسێو ، هەرمێ ، هەڵوژەی سەوز ، ئۆڤۆگادۆ  ۰ 
٦ ـــ هێلكە و شیر  ۰ 

 سەرچاوە:د.كامەران رسوڵ 
    پسپۆڕی زانستی خۆراك