پڕۆژە گرنگەكەی سلێمانی بەكوێ گەیشت؟

ئابوری 03/09/2020


چاودێر
كاركردن لەپڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و پێشبینیدەكرێت، ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێشەوە، لە كات و وادەی خۆیدا، كارەكانی تەواو بكرێت.
رەمەزان نامیق، سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: كاركردن لەپڕۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی، بەشێوەیەكی چڕ بەردەوامە و ئێستا دوو ستافی كارا كە كراون، بە چەند تیمیكی جیاوازەوە، كار بۆ بڕین و پركردنەوەی ڕێڕەوی زەوییەكە دەكەن، تیمێكی دیكەش، سەرقاڵی دیاریكردنی باراناوی شەقامەكە و چاككردنی چواردەوری پردەكەن.
ناوبراو، ئاماژە بەوەشدا، بەپێی گرێبەستەكە پڕۆژەكە لەماوەی سێ ساڵدا دەچێتە قۆناغی تەواوبوونەوە، بەڵام ئێستا ١٥ كیلۆمەتری پڕۆژەكە بڕین و پركردنەوەی بۆ كراوە، بەڵام بەشیوەیەكی خێرا كار لەسەر پڕۆژەكە دەكرێت و ئەگەر كێشەمان بۆ نەیەتە پێشەوە، هەوڵی ئەوە دەدەین كەمتر لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا پڕۆژەكە تەواو بكەین و رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بكەینەوە.
سەرۆكی لیژنەی پلان و پڕۆژەكان، لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو،" ئەو كۆمپانیایەی كار بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دەكات، بە ئەندازیار و كرێكارەكانییەوە خەڵكی بیانییان تێدا نییە و هەموویان كوردن و خەڵكی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەووروبەرین، بۆیە ئەوە وای كردووە هەلیكار بۆ خەڵكی شاری سلێمانی زیاتر بكات".