تووشبووانی كۆرۆنا ڤایرۆس 5جار زیاترە لە ئەنفلەوەنزای ئاسایی

تەندروستی 30/08/2020


كۆرۆنا ڤایرۆس تا ئێستا ئەو پەتایە بەردەوامە لەبڵاوبونەوەو بەرزبوەنەوەی ژمارەی تووشبووان كە لە جیهاندا ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە 25 ملیۆن تووشبووی تێپەراندوە.
لە ئێستادا وڵاتی هیندستان لە ریزبەندی یەكەم دێت لە ژمارەی تووشبووان بەو نەخۆشیە و پاش ئەو بە پلەی دووەم ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت.
بەگوێرەی داتاكانی رێكخراوی تەندرووستی جیهانی ، ژمارەی رەسمی تووشبووان بە كۆرۆنا ڤایرۆس 5 جار زیاترە لە ژمارەی تووشبووان بە ئەنفلەونزا 
تا ئێستا بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە زیاتر لە 840 هەزار كەس لەجیهاندا گیانیان لەدەستداوە لە كاتێكدا ساڵانە بەهۆی ئەنفلەونزاوە نزیكەی 290 هەزار بۆ 650 هەزار  كەس گیان لەدەستدەدەن.