لەسەر پۆستێكی فەیسبوك ژنێك و دوو منداڵەكەی دەستگیردەكرێن

ژن 25/08/2020

چاودێر: رێكخراوی چەپ ئاشكرایكردوە كەبەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆستێكی رەخنەی لەهەولێر ژنێك و دوو منداڵەكەی دەستگیر دەكرێن.

دەقی روونکردنەوەی رێکخراوی چەپک لەوبارەیەوە
بە‌ناوی سە‌رۆك و ئە‌نجومە‌نی بە‌رێوە‌بردن و تە‌واویی ئە‌ندامان و نوێنە‌رانی رێكخراوی چە‌پك ئیدانە‌ی زیندانی كردنی نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە‌ھە‌ولێر (سە‌یران محە‌مە‌د) دە‌كە‌ین كە‌ بە‌ھۆی چە‌ند پۆستێكە‌وە‌ لە‌فە‌یسبوك كە‌ رایی خۆی دە‌ربریوە‌ لە‌بازاری لە‌نگە‌ لە‌گە‌ل دوو مندالە‌كە‌ی بە‌ناوی (ساریا و رۆژاد) دە‌ست گیر و بێسە‌روشوێن دە‌كرێ.
لە‌ دوا پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ل براكە‌ی ھە‌رئە‌وە‌ندە‌ی ووتوە‌ لە‌ زیندانی ژنان و مندالانم لە‌نزیك فامیلی مۆل تكایە‌ فریام بكە‌ون وا لە‌سە‌رم قورس دە‌كرێ لە‌لایە‌ن دە‌سە‌لات دارانی ھە‌ولێرە‌وە‌ پاشان خوشكی سە‌یران بە‌ناوی (پە‌خشان محمد) پە‌یوە‌ندی بە‌رێكخراوی چە‌پكە‌وە‌ دە‌كا و داوای ھاوكاری دە‌كا بە‌وپێیە‌ی سە‌یران نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك ە‌.
بۆیە‌ بە‌م كارە‌ قێزە‌ونە‌ نە‌گریسە‌ ئازادی بە‌رتە‌سك و ھاولاتیان گیرۆدە‌ی ناجێگیری گوزە‌ران دە‌بنە‌وە‌ بۆیە‌ داوای لە‌ ئاسایشی ھە‌ولێر و وە‌زارە‌تی ناوخۆ و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌لایە‌تی دە‌كە‌ین دە‌ست بە‌جێ ( سە‌یران )ئازاد بكە‌ن ھیج نە‌بێ لە‌بە‌رخاتری دوو مندالە ‌جاوكە‌شە‌كە‌ی كە‌تاوانیان نیە‌ لە‌گە‌ل دایكیان زیندانی كراون ، بۆیە‌ دە‌ست بردن بۆ ھە‌ر ئە‌ندامێكی رێكخراوە‌كە‌مان مایە‌ی قبوڵ نیە‌و ھێلی سورە ئازاد نە‌كردنی وامان لێدە‌كا زیاتر كە‌یسە‌كە‌ بە‌دونیایی دە‌رە‌وە‌ بە‌سیاسی بكە‌ین.
لە‌م كاتە‌یا سە‌یران بێسە‌روشوێنە‌و ھیج كە‌س زانیاری نادا ؟!
سە‌یران محمد تا ئێستا ئە‌ندامی ھیج حیزب و پارتێك نیە‌و بگرە‌ باوكی شە‌ھیدە‌ لە‌پێناو خاك و نیشتیمان و ئازادی ، وە‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببو تازە‌ جاكببویە‌وە‌ و ھێشتا بارگرانی نە‌خۆشیە‌كە‌ی لێنە‌ببۆوە‌ بێسە‌روشوێن كرا .
سكرتاریە‌تی سە‌رۆكی رێكخراوی چە‌پك بۆ گە‌شە‌پێدانی مرۆیی