لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3484 تووشبووی نوێ لەعیراق تۆماردەكرێت

تەندروستی 10/08/2020


وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 3484 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی تووشبووان لە عیراق بۆ 153 هەزارو 599 تووشبوو بەرزبوەتەوە 
وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لە24 كاتژمێری رابردوودا 19 هەزارو 663 پشكنین كراوە لە تاقیگەكانی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس لە عیراق و بەوەش ژمارەی ئەو پشكنینانەی كە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكەوە ئەنجامدراون گەیشتوەتە دوو ملیۆن و 165 هەزارو 49 پشكنین
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە تا ئێستا 109 هەزارو 790 تووشبوو چاكبونەتەوەو 5هەزارو 464 تووشبوویش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.