تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 17هەزار تووشبووی تێپەراند

کوردستان 10/08/2020


ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 17 هەزار تووشبووی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 3 هەزارو 35 كەس كراوە لەو ژمارەیە 508 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە 
لە شاری هەولێر 278 تووشبوو لە سلێمانی 21 تووشبوو گەرمیان 62 و راپەرین 97 ، دهۆك 32 ، هەڵەبجە 18 تووشبوو
بە گوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی 166 كەس چاكبونەتەوەو بەم شێوەیە بوە لە هەولێر 101 ، گەرمیان 32، دهۆك 23 ، هەڵەبجە 10 تووشبوو
هەروەك لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 17 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە لەو ژمارەیە 13كەس لە هەولێر لە سلێمانی 1 لە گەرمیان 2 لە دهۆك 1 كەس گیانی لەدەستداوە.
لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڵاوبوەتەوە تا ئێستا 17 هەزارو 547 كەس تووشی نەخۆشیەكە بوە لەو ژمارەیە 10 هەزارو 309 تووشبوو چاكبوەنەتەوە و تا ئێستاش 657 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە.