سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له هاوینه‌هه‌واری دووكان، شاندێكی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێكهاتووه له رزگار عەلی، شاڵاو عه لی عه سكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد.
ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.