ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

کوردستان 10/08/2020

چاودێر: تەندروستی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەسەر هاوكاریەكانی خێرخوازێك بڵاوكردەوە كە لە سایتەكان باس لەوەكرابوو كەلەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پێیان درابێت.

 

*ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر*
لەم ڕۆژانەدا خێرخوازێک بڕێک هاوکاری ماددی بە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر دابەشکردووە و دواتر لە هەندێک سایت وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە نێردراوە. لە ڕاستیدا ئەم هاوکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکی حکومەتەوە نییە و هەر ئەوکاتە هاوکارییەکە لەلایەن ئەو خێرخوازەوە ڕاستەوخۆ بەسەر ئەو کەسانە دابەشکراوە کە لە نەخۆشخانە لە دەوامدا بوون .
بەڕێوەبەرایێتی گشتی تەندروستی ھەولێر
۱٠ی ۸ی ۲٠۲٠