وادەی بەڕێوەچونی بیست و سێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ئاشکراکرا

رۆشنبیری 10/08/2020

لەژێر دروشمی ئاسۆ دەدرەوشێتەوە، بیستوسێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ سازدەکرێت

ڕۆژی یەکشەممە 9/8/2020 دەستەی باڵای بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بە ئامادەبوونی (سامی هادی) لەگەڵ بەڕێز (مەلا بەختیار) سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە 20- 22/ 9/ 2020 بەشێوەی (ئۆنلاین) بیستوسێیەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ سازبکرێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە بەشداربوانی پێشبڕکێی بوارەکانی (لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر) و ئەندامانی لیژنەکانی هەڵسەنگاندن، هیچ میوانێک بانگهێشت ناکرێت، چونکە هەموو چالاکییەکانی ئەمساڵ بەهۆی ئەو کەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوڵقاندویەتی، بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچن.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوی بەشداربوانی پێشبڕکێی هەرسێ بواری (لێکۆڵینەوە، چیرۆک و شیعر) بڵاوبکرێتەوە