بڕی 300 ملیۆن دۆلار بۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق تەرخان دەكرێت

عێراق 09/08/2020


حوسێن هنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد:بڕی بودجەی تەرخان كراوە بۆ خەرجی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بە نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە 
روونیشیكردوەتەوە ئەو وادەیەی كە سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاری كردوە چەسپێندراوەو گۆرانكاری بەسەردا نایەت.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە حكومەت پابەندە بە دابینكردنی سەرجەم پێداویستیەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەخت
هەنداوی باسی لەوەشكردوە بەگوێرەی پێش بینیەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان نزیكەی 250 بۆ 300ملیۆن دۆلاریان پێویستە بۆ هەڵبژاردنەكان ،بەڵام موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای كردوە هەوڵ بدەن لەسەرجەم بوارەكاندا كەمترین بڕە پارە خەرج بكەن و بەدووریشی زانی كێشە لە دابینیكردنی بوودجە بۆ هەڵبژاردنەكان بێتە پێش پرۆسەكە چونكە بڕی تێچووی هەڵبژاردنەكان لە بودجەی ساڵی داهاتوو دەچەسپێندرێت.