لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2726 تووشبوو بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە عیراق تۆماركراوە

تەندروستی 09/08/2020


وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئامارێكی نوێی 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بە ژمارەی ی كۆرۆنا ڤایرۆس لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق 
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 2726 تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا ڤایرۆس و 82 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە 
كە لەو ژمارەیە 287 تووشبوو لە رەسافەو 207 تووشبوو لە كەرخ و 97 تووشبوو لە شاری سلێمانی و285 تووشبوو لە هەولێر و 160 تووشبوو لە دهۆك و 150تووشبوو لە كەركوك تۆماركراون.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە 82 حاڵەتی گیان لە دەستدان تۆماركراوە لەو ژمارەیە لە شاری بەغدا 17 تووشبوو لە سلێمانی 7 و لە هەولێر 10 و لەكەركوك 7 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتوە لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق بڵاوبوەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 150 هەزارو 115 كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون لەو ژمارەیە 107 هەزارو 775 تووشبوو چاكبوەتەوەو 5هەزارو 392 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.