بوومەلەرزەیەك لەعیراق روودەدات

ژینگە 09/08/2020


سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە بومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی عیراقی هەژاند و هاوڵاتیانی عیراق ئاشكرایان كردوە هەستیان بە لەرینەوەی زەوی كردوە.بەتایبەتیش لە ناوچەكانی ناوەراست و خۆرهەڵاتی شاری بەغدا هەست بە بومەلەرزەكە كراوە.
دواین ئەو بوومەلەرزانەی كە لەعیراق هەستی پێكراوە رۆژی 7ی مانگی تەموزی رابردوو بوە كاتێك ئێران ئاشكرای كرد بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 بە پێوەری ریختەر لە ناوچەكانی خۆرئاوا لە سنوری نێوان عیراق و ئێران روویداوە 
رۆژی 27ی  مانگی ئازاری رابردوو دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزە زانی عیراق بڵاویكردەوە بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 بە پێوەری ریختەر لە باكوری خۆرهەڵاتی ناوچەی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە روویداوە.