ئەوقافی سلێمانی لەبارەی مزگەوتەكانەوە چەند بڕیارێكی نوێی دەكرد

کوردستان 09/08/2020

چاودێر:
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند،بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەرپرسان نابێت هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەكانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، فەرەیدون غەریب حەسەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد و راگەیاند، ئەو مزگەوتانەی كە لەناو بازاڕدان بەهۆی قەرەباڵغیەوە تەنها بۆ دەستنوێژگرتن بەكاردێن و بۆ نوێژ بەكارنایەن ئەمەش لەبەر تەندروستیی هاوڵاتیان..

 ئاماژەی بەوەشكرد "بەبێ ئاگاداری ئێمە و بەرپرسان نابێت هیچ كەناڵێكی راگەیاندن بچێتە مزگەوتەكانەوە و وتار و نوێژی هەینی بگوازێتەوە"، هاوكات، "بڕیارە مزگەوتەكانی ناوبازاڕ لە ٩ی بەیانی تا دوای نوێژی عەسر بكرێنەوە."

ئەوەش هاتووە، ئەو هۆڵانەی كە بچوكن و هەواگۆڕكێی تێدا نییە و شیاو نین، نوێژی هەینیان تێدا ناكرێت.