ئەو خۆراكانەی لەماوەیەكی كەمدا لەسەرئێشە رزگارت دەكەن
چاودێر:
ئەگەر بەردەوام هەست بە سەرئێشە دەكەیت، ئەوا دەبێت چەند رێگەیەكت تاقیكردبێتەوە بۆ رزگار بون لەو ئازارە، بەڵام ئاسانترین رێگا ئەوەیە بزانیت لەوكاتەدا چی خواردنێك دەخۆیت تاوەكو سور ئێشەكەت نەمێنێت.
*ئەمانە باشترین ئەوخۆراكانەن كە رزگارت دەكەن لە ئازاری سەر ئێشە:
1. هەنجیر: پۆتاسیۆمی تێدایەو یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات.
2. ئەڤۆگادۆ: دەوڵەمەندە بەدژە ئۆكسیدەكان.
3. ماسی سەلەمون: ئۆمێگا 3 و ڤیتامین B2 تێدایە.
4. گێزەر: كە برێكی باشی ئاو تێدایە و رێگری لەوشكبونەوەی جەستە دەكات.
5.ماست: بەپێ توێژینەوەیەك ماست ڕیبۆفلاڤینی تێدایە كە بەشێكی ڤیتامین B یەو یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ئازاری سەرئێشە.