چەمچەماڵ: شەش ئەندامی سەر بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیر كران

کوردستان 08/08/2020


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایدەكات، لە سنوری قەزای چەمچەماڵ چەندین تیرۆرستی سەر بە رێكخراوی داعشیان دەسگیر كردو، كە لە هەوڵی خۆ رێكخستنەوە دابون.
 هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە چەند رۆژی رابردودا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ شەش تیرۆریستی سەربە رێكخراوی داعشیان دەستگیركردون كە بەشداربون لە چەندین تاوانی دەرهەق بە مرۆڤایەتی.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات، لەسەر بنەمای زانیاری‌و چاودێری بەردەوام‌و وردی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، سەربە دەزگای ئاسایشی هەرێم، زانیاری بەدەستدەهێنا لەسەر چەند تیرۆریستێكی داعش، كە لەسنوری چەمچەماڵ، بەناوی كاركردن‌و كرێكاری‌و ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوەو لەچەند كێڵگەیەكدا كاری باخداری دەكەن. "
دەزگای ئاسایش رونیدەكاتەوە، دوای چاودێری‌و بەدواداچوونی ورد زانیاری‌و بەڵگەی دروست بەدەست هاتن‌و پاش رەزامەندی دادوەر، بە بڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی هەڵمەتی دەستگیركردنی تیرۆریستانیان لەسنوری چەمچەماڵ دەستپێكردو لەچەند ئۆپراسۆنێكدا رۆژی ٤/٨ تیرۆریستانی تاوانبار (ج .م تەمەن ٢٦ ساڵ‌و تیرۆریست ئ. ه. تەمەن ٣٠ ساڵ دەستگیركران  كە هەردوكیان خەڵكی فەلوجەن)‌و لەكاتی دەستگیركردنیان تیرۆریست ( م.ه تەمەن ٢٩ ساڵ ) لەدەست هێزەكانی ئاسایش هەڵدێت‌و دواتر بە برینداری دەستگیركرا، كە ساڵی ٢٠١٤ بەیعەتیان داوە بەداعش‌و چەكدار بوونەو بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی.
هەر لەمیانی بەردەوامی لێكۆڵینەوەكان پەیوەست بەو دۆسێیە  هێزەكانی ئاسایش رۆژی ٥/ ٨ لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لەسنوری بەردەقارەمان‌و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیركرد كە پەیوەندیان بەهەمان گروپەوە هەبووە‌و هەریەك لە تاوانباران ع . م تەمەنن٣١ ساڵ  ‌و  ع . ع تەمەنی ٢٢ ساڵ كە خەڵكی مەحمودییەن دوای هەڵهاتنی دەستگیكرا  هەمان ئێوارەش  لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست ع . د تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵكی بەغدا دەستگیراكران كە  لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو  رووبەرووی یاساو دادگا كرانەوە.
ئەوەیش رونكراوەتەوە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان لە خواروی عیراقەوە هەڵهاتوون‌و مەرامیان بووە لە سنوری چەمچەماڵ حەشارگەیەك دروستبكەن‌و رێگایەكی پەیوەندی دروستبكەن لە گەڵ چەند شانەیەكی نهێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێكخستنەوەو جێبەجێكردنی مەرامەكانیان بەڵام پێش دەستبەكاربوونیان پیلانەكەیان ئاشكراكراو دەستگیركران.
لە كۆتایشدا باس لەوە كراوە، لەماوەی رابردوودا هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم  چەندین تیرۆریستی دیكەیان لەسنوری سلێمانی‌و گەرمیان‌و شاروشارۆچكەكانی هەرێم دەستگیركردووە‌و لەبەر سەلامەتی لێكۆڵینەوەو ئارامی‌و ئاسایشی هاووڵاتیان زانیارییەكان پارێزراون‌و هێڵراونەتەوە‌و دۆسێكانیان لە لێكۆڵینەوەدان‌و لەداهاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو.