یەكێتی زانایانی ئاینی مردنی 45 مامۆستای ئاینی راگەیاند

کوردستان 08/08/2020


سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان،  مردن‌و گیان لە دەستدانی 45  زانا‌و مامۆستای ئایینی ئاشكرادەكات.
عەبدوڵا مەلا سەعید، رونیدەكاتەوە،  لەساڵی 2020دا 45 زانا‌و مامۆستای ئایینی تا ئێستا كۆچی دواییان كردوە، ئەمە وێرای رازیبون بە قەدەری خوای گەورە، بەڵام خەسارەتێكی گەورەیە لەناو كۆڕی زانایان، چونكە ئەوان پێشەنگی میللەتن لەروی دینداری‌و گەیاندنی پەیامی ئیسلامەوە.
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی هەرێمی كوردستان،  وتیشی" هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو مامۆستایانە زۆربەیان بەهۆكاری تەمەن‌و نەخۆشیەوە بوە‌و هەندێكیشیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".