بەرپرسێكی حیزبوڵڵای لوبنان و كچەكەی لەتاران تیرۆر كران

جیهان 08/08/2020

ئاژانسەكانی هەواڵی ئێران ڕایاگەیاند كە حەبیب داود بەرپرسی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان و كچەكەی بەناوی مەریەم حەبیب لەبەردەم ماڵی ئەبو مەهدی موهەندیسی  بەرپرسی كۆچكردوی پیشوی حەشدی شەعبی لەتاران لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا تیرۆركران.
ئاژانسەكان ڕاشیانگەیاندوە كارەكە لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە بەمۆتۆر سكیلێك ئەنجام دراوە و ئۆتۆمبێلەكەی حەبیب داود دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر هەڵدێن لەئێستادا پۆلیس لێكۆڵینەوەی لەڕوداوەكە دەست پێكردوە.
بەپێی شایەتحاڵەكان حەبیب و كچەكەی بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە هەر لەشوێنی ڕوداوەكە گیانیان لەدەستداوە.