محەمەدی حاجی مەحمود: چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا جیابوونەوەیە

کوردستان 08/08/2020

چاودێر


محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا دەڵێت، ئەو سازشەی ئێستا بۆ بەغدا دەکرێت، حیزبەکان بۆ یەکدی بکەن زۆر باشترە ‌و ئەنجامیشی باشتر دەبێت.


دەشڵێت: "داھاتی کوردستان چەند بێت ھەمووی کۆبکرێتەوەو بە شەفافی بخرێتە بەردەم میللەت ‌و دابەش بکرێت لەوە باشترە بڕۆین سازش بۆ بەغدا بکەین. من ناڵێم با شاند نەچێتە بەغدا، چونکە ڕێککەوتن لە ھیچ کاتێکدا خراپ نییە، بەڵام چارەسەری ڕیشەیی کورد لە بەغدا نییە، کورد کاتێک دەتوانێ لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوێت کە لێی جیابێتەوە".


ھەروەھا دەڵێت:"پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھێڵی سوورە، نە بۆ کەس ھەیە موزایەدەی پێوە بکات، نە دەبێت کەسیش مامەڵەی لەسەر بکات."