هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگەیەندرێت
چاو‌دێر
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كرێت به‌مزوانه هه‌رێم و به‌غدا ڕێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن و له‌م ڕۆژانه‌دا مووچه‌ی مانگی سێ دابه‌ش بكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێده‌چێت ئیتر مانگانه مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وت: "له ئێستا‌دا پێشبینییه‌ك هه‌یه كه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا واژۆ ده‌كرێت".
دەشڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كان حكومه‌تی به‌غدا بڕێك پاره بۆ مووچه ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش له داهاتی ناوخۆ پاره ئاماده ده‌كات و به‌و شێوه‌یه مووچه‌ی مانگی سێی پێ دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕاشیگه‌یاند كه: "تا ئێستا ڕوون نییه كه مووچه‌ی ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت یاخود به لێبڕینه‌وه ده‌بێت و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مانگانه مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت".