کۆشکی سپی: ٢٠ی مانگ پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکەین

عێراق 08/08/2020

چاودێر

 

٢٠ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمەریکا دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سکرتێری میدیایی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی 20ـی ئابی 2020، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ ئەو وڵاتە لەکاتێکدا ئەمەریکا و عێراق پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەگەر مستەفا کازمی سەردانی ئەمەریکا بکات، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی عێراق لەدوای ساڵی 2003 کە لەماوەی کەمتر لە 3 مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی لە لایەن سەرۆکێکی ئەمەریکاوە پێشوازیی لێ بکرێت.