کوردستان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی یەكێك لەو پۆلیسانەی راگەیاند كە سوكایەتی بە مێرد منداڵەكە كرد

07/08/2020

چاودێر: عه‌میدی‌ ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیە، بە فەرمانی مستەفا کازمی زۆربەی تۆمەتباران دەستگیرکراون. هاوکات دوێنێ پێنجشەممە لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ پۆلیسی‌ هه‌رێمی کوردستان و لیوا كاكەڕه‌ش، نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌غدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووە و پێیان گوتووە "گومان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵهاتبێت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان"‌.

هاوكات بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ووت: دەست بەجێ ئەمڕۆ پۆلیسەكە دەستگیركراوەو رەوانەی بەغدا دەكرێتەوە لەبەر ئەوەی دۆسیەكە لەو سنورەیە.