هەپەگە تۆڵەی شەهدانی بادینانی کردەوە

کوردستان 05/08/2020

چاودێر:

 

 لە چەند چالاکییەکدا سزادانی پێنج سەربازی تورکیا پشتڕاستکرایەوە، و هەپەگەش ڕایگەیاند، ئەو چالاکییە لە “تۆڵەی ئەو مەدەنیانە ئەنجامدرا کە ٢٦ی تەمموز لە بامەڕنێ شەهیدکران”.

 دەربارەی چالاکییەکان ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:“لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانیندا هێزەکانمان ٤ی ئەم مانگە (ئاب) لە کاتژمێر ١٧:٣٠ لەدژی سەربازانی دوژمن لەسەر گردی شەهید ئاداری چالاکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا”.

 ڕاشیەگەیاند: هێزەکانمان کاتژمیر ١٨:٥٥ لە خانتوور لەدژی داگیرکەران کە لەسەر گردی شەهید بەرخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئەنجامدا، لە دوو قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا و لە ئەنجامدا دوو سەنگەر ڕووخێنران و چەکێکی ئەی٤ی قورسیش تێکشکێنرا، هەروەها بە گشتی ٤ سەرباز سزادران، ئەم چالاکیە لە تۆڵەی ئەو مەدەنیانە ئەنجامدرا کە ٢٦ی تەمموز لە بامەرنێ شەهیدکران”.

 

دەربارەی چالاکی سێرت هەپەگە ڕایگەیاند:”٤ی ئاب کاتژمێر ١:١٠ هێزەکانمان لە سێرت لەدژی ئۆتۆمبێلی سوپای داگیرکەری تورکیا، کە لە قەڕەقۆلی ئەبرۆوە بۆ ناوچەی هانا دەچوو چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا گورزێکی گەورە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە”.