لیرەی توركی بەرانبەر دۆلار هاڕەیكرد

جیهان 05/08/2020


لەدوای لێدوانەكەی بانكی نێودەوڵەتی ئای ئیم ئیف كە پێشبینی كردبوو بارودۆخی ئابوری توركیا ڕو لەداڕوخانە هەر لەدوای ڕونكردنەوەكەی ئەو بانكە توركیا هەوڵیدا لەڕێگەی دۆلار خستنە بازارەوە دەست بەسەر نزمبونەوەی لیرە بەرانبەر بەدۆلاردا بگرێـ بەڵام سەركەوتوو نەبوو .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدوای كردنەوەی بۆرسەكانی توركیا لیرە دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە بەجۆرێك كە نرخی 1 دۆلاری ئەمریكی بەرانبەر 7لیرەو 2 قوروشی توركییە كە ئەمەش لەچاو نرخەكانی ڕۆژانی پێشوو جیاوازیەكی زۆری هەیە و پێدەچێـت هەڵاوسانێكی ئابوری گەورەو بێكاری لەتوركیا دروست بكان.