بەرپرسانی تورکیا و عیراق کۆدەبنەوە

عێراق 05/08/2020

چاودێر:

 

بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی حکومەتى عیراق لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببێتەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕووباری دیجلە و فورات لەنێوان تورکیا و عیراقدا.

عەونی زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەمیدیا عیراقییەکانی ڕاگەیاند، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە ڕاسپێردراوە، بۆئەوەی بەیاوەری شاندێک لەگەڵ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببێتەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئامانج لەم کۆببونەوەیە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەردوو وڵاتە لەسەر ئاوی دیجلە و فورات.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەم کۆبوونەوەیە لەچەند ڕۆژی ئاندەدا ئەنجامدەدرێت و بەهیوان بگەنە ڕێکەوتن، چونکە عیراق پێویستییەکی زۆری بە ئاو هەیە.