شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و هێزەكانی سەر بەئەسەد لەئیدلب ڕویدا

جیهان 05/08/2020


ئاژانسی سوهر ی سوری ڕایگەیاند لەباشوری ئیدلب لەناوچەی زاوییە شەڕ لەنێوان سوپای توركیا و هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریا ڕویانداوە و تا ئێستاش ڕوبەڕەبونەوە بەردەوامە.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاندوە بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانی سوپای توركیا و هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد 3 سەربازی سەر بەحكومەتی سوریا و 2 چەتەی سەر بەسوپای توركیا كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار لەهەردوولا ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.