بۆمبێکی چینراو لەناسریە بەهێزەکانی هاوپەیماناندا تەقییەوە

عێراق 05/08/2020

چاودێر:

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی کەلوپەلی لۆجیستیدا تەقییەوە، کە پێداویستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان دەگواستەوە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیماناندا لەنزیک ناسڕیە تەقییەوە، کە بەهۆیەوە زیانی مادی بەر کەلوپەلەکان کەوتوون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا چەندجارێکی دیکە هێزەکانی هاوپەیمانان کراونەتە ئامانج.