دوای ئەوەی لەمنداڵەكەیان دابوو دواتر فرێیاندا

کوردستان 05/08/2020

چاودێر: بەتۆمەتی لێدانی منداڵێك بەئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار لەهەولێر دەستگیركران.

پۆلیسی هەولێر،  رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات - بنكەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەكی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێك بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ كارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر كرد".

رونكراوەتەوە "ئەو منداڵە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆباما) لێی درابوو، دواتر گوایە منداڵەكە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێكی نزیك لە رووداوەكە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیاننا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ـی هاتووچۆ) بەندكران و رووبەڕووی یاسا كرانەوە".