نرخی زێڕ بەرز بۆیەوە

کوردستان 05/08/2020


چاودێر:
  لەئێستادا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆماركرد وە نرخەكەی گەیشتۆتە  لوتكە، بە جۆرێك لە ساڵی 2011 یەوە  نرخی زێڕ نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.
لە ئێستادا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا دوو هەزار و ٣٠ دۆلارە، نرخی یەك گرامیش ٦٥ دۆلار و ٣٠ سەنتە.
هەر بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٥ هەزار و ٢٩٨ دۆلار.
 * بەپێ بۆرسەی جیهانی  نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمدا بەمشێوەیە :
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٣ هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٨ هەزار دینارە.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٦ هەزار دینارە.