دو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی دو ماتۆڕسکیڵ دەستگیرکران
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە دو ماتۆرسکیڵیان لەدو ھاوڵاتی دزیبو.
پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن دو ھاوڵاتییەوە کە ماتۆرسکیڵەکانیان لێ دزرابو، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانیان ھەردو تۆمەتبارەکە لەماوەیەکی کەمدا بدۆزنەوەو دەستگیریان بکەن.
ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر ھەردو ماتۆڕسکیلەکەداو دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە.
ھەردو تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان