كارەبا كارمەندێكی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەی كوشت

کوردستان 05/08/2020

چاودێر: وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەكی دیوانی وەزارەتی بەتەزووی كارەبا راگەیاند.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە:" به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندی دیوانی وه‌زاره‌تمان سامان سادق موسته‌فامان پێگه‌یشت".
ئەوەشی وتووە:" کۆچكردو، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بۆ باخچه‌كانی وه‌زاره‌ت و دڵسۆزی له ‌پێشمه‌رگایه‌تیدا خۆنه‌ویستانه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بو، ئه‌مڕۆش له‌كاتی كاركردندا، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ باخه‌وانی وه‌زاره‌ته‌ به‌هۆی روداوی كاره‌باوه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.