چاو‌دێر: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك رێنمایی بۆ خۆكەرەنیتینەكردن بڵاوكردەوە. بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی كەتیایدا هاتووە:" بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان نه‌بو خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و له‌ماڵه‌كانیا نه‌چنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه، پێویسته ژورێكی فراوانی تاكه‌كه‌سی هه‌ڵبژێرن بۆ خۆكه‌ره‌نتینكردن به‌و مه‌رجه‌ی هه‌واگۆڕكێ و ته‌والێت و ده‌ستشۆری تێدابێت. ئاماژە بەوەشدراوە:" پێویسته له‌ماوه‌ی 14 رۆژی كه‌ره‌نتینه‌كه‌دا ده‌مامك به‌كاربهێنن، ده‌بێت پێخه‌ف و سه‌رچه‌ق و خاولی و جلوبه‌رگه‌كانت به‌ئاوی گه‌رم له 60 پله‌ی سه‌دی بشۆردرێت و تا ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شت كه‌مبكه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وره‌ت به‌رزبێت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكانه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانت له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و ئۆنلاینه‌وه. ئەوەش خراوەتەڕوو:"ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، هه‌ستكردن به‌هۆش له‌ده‌ستدان و سه‌رگێژبون، رشانه‌وه و سكچون، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ سه‌روی 38 پله‌ی سه‌دی) په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 122ه‌وه بكه‌ن.