پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەموز دیاری كرا

کوردستان 05/08/2020

چاودێر
بۆ مانگی تەموزی رابردوو، نرخی یەك كاتژمێر، ئەمپێری كارەبای موەلیدە، (33) دینار و نیو دەبێت و بەپێی خشتەی پێدانی كارەبا، مانگی ئاب (24) سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.
لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان لەشاری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای كۆبونەوەی رایگەیاند: بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حەوت دیاریكرا.
ئاماژە بەوەش دراوە، بەتێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (210) بۆ (220) سەعات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان شەش هەزار و (250) دینار بۆ حەوت هەزار و (250) دینار دەبێت.
لیژنەی ناوبراو، جەختی لەوەشكردۆتەوە: بەپێی پێدان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان لەلایەن موەلیدە ئەهلییكانەوه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌ و پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.